ناونیشان
ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان ٢٠٢٣-٢٠٣٠: ڕێبەری مامۆستای ڕاهێنەر

دەرکراوە لەلایەن

دەربارەی دۆکیومێنت

پرۆژەیەکی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کواڵیتی مامۆستاییکردن و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان. لەبارەی ئەو ستراتیژیەوە وەزیری پەروەردە دەڵێ:

ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان ، دەبێتە یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی بەرزکردنەوەی کوالێتی فێربوونەوە ، ستراتیژێکی نوێیە ، گشتگیرە ، پچڕ پچڕ نییە ، درێژخایەنی حەوت ساڵییە، بە پلان دانراوە ، راوێژی لەسەر کراوە ، دادپەروەرانەیە بۆ هەموو مامۆستایانە ، تەنها هەر ڕاهێنان نییە و کۆتایی بێت بەڵکو بە دواداچونیشە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو میتۆدە نوێیانەی وانەوتنەوە و پاشان هەڵسەنگاندنی مامۆستایانیشە لەسەر جێبەجێکردنی میتۆدە نوێیەکان ، بە جێبەجێکردنی لەساڵی خوێندنی داهاتووە وە تا چەند ساڵێکی دیکە ( ئەندازەی کاریگەریی دیداکتیک لەسەر کارامەیی قوتابیان و خوێندکاران ) گۆڕانێکی جۆری تێدا دروست دەبێت. ئەم پرۆژە ستراتیژییە خزمەتی کۆمەڵگە دەکات ، ئەو میتۆدە کلاسیکیەی ئێستای وانەوتنەوەی کە بەمنداڵەکانمان دەوتریتەوە، دەگۆردرێت بۆ ئەو میتۆدانەی کە کار لەسەر فێربوون و فێربوونی بەرجەستە و بنەماکانی تیۆری مەعریفی دەکەن ، کە دەبنە هۆی گەشەسەندنی جۆری سیستمی پەروەردە، دڵنیام چەند ساڵێکی نزیکی دیکە هەست دەکەین منداڵەکانمان لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بەجۆرێکی جیاوازترەوە وانە دەخوێنن ، ئاست و کارامەیی و تواناکانی مامۆستایان لە ئێستا زۆر جیاوازتر دەبێت. کەمێک کاتمان دەوێ بۆ ئەم وەرچەرخانە گەورەیە . ( مامۆستای ڕاهێنەر) زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر ڕاهێنانی تەنها لەیەک بوار وەرگرتووە و زیاتر لە ٤٠ کاتژمێری دیکەش ئەرکی رۆژانەیان بەجێهێناوە و لە بوارەکانی دیکەی ناو ستراتیژی ڕاهێنان بۆ هەر بوارێک ڕاهێنانی تایبەت وەردەگرن ، دەچنە ناو قوتابخانەکان و خوێندنگەکان و هەفتەی یەک بەشەوانە ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکەن و بە شێوەیەکی سیستماتیک هەموو مامۆستایەک لە ساڵێکدا نزیکەی ٣٠ کاتژمێر ڕاهێنان وەردەگرێت . مامۆستای ڕاهێنەر و مامۆستایان ڕێبەرایەتی ئەو وەرچەرخانە مەزنە دەکەن لە کەرتی خوێندنی حکومی.

ئالان حمە سعید  – وەزیری پەروەردە – ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٣



زمان
کوردی

جۆری دۆکیومێنت
ڕاپۆرتی فەرمی، نوسراوی فەرمی

ساڵی دەرچون
2023

لینکی دابەزاندن
ئەو دۆکیومێنتە شەیەر کە
ckbKurdish