ڕاگەیاندنی ‘ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی پەروەردە’

ڕاگەیاندنی ‘ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی پەروەردە’ یاخود KPL ، بانکێک بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگەنامەی گشتی سەبارەت بە پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی پرۆژەی ‘ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی پەروەردە’ لە هەرێمی کوردستان-عێراق. ئەو ئەرشیفە چارەیەکی گرنگە بۆ ڕێکخستن و بەئاسان-دەستگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی ڕێسا (سیاسەت)ـی گشتی بەتایبەتی لە بواری پەروەردە. ئەم ئەرشیفە کۆگایەکی ئۆنلاینە کە ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەروەردە یا بۆ پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەلایەنی ترەوە بەرهەم هێنراون. ئەم ئەرشیفە لە خەمی دۆخی توێژینەوەی دۆکیۆمێنتاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لەسەر ئاستی جیهانی لەدایک بووە. جا تۆ توێژەر بیت، داڕێژەری ڕێسا و سیاسەت بیت، یان هاوڵاتییەکی خەمخۆر بیت، ئەم ئەرشیفە یەکەم شوێنی ڕۆشتنتە بۆ دۆزینەوەی بەڵگەنامەی ڕێسای پەروەردە.

لەگەڵ ئەم ئەرشیفە دەتوانیت دەستت بگات بە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە بەڵگەنامەکانی ڕێسای پەروەردەی هەرێمی کوردستان عێراق، لەوانەش ڕاپۆرتەکانی حکومەت، یاسای پەڕلەمان، فەرمانە وەزاریەکان، ڕاپۆرتی فەرمی و نافەرمی، نامەی فەرمی و زۆر شتی تر. ئەم کۆگایە بە وردی کۆکراوەتەوە و بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە، ئەمەش دڵنیای دەدات کە بەڵگەنامەکانی تازەترین پێشهات و پێشکەوتنەکانی ڕێسا لە پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەرشیف دەکرێن.

بەکارهێنانەکانی ئەو ئەرشیفە

دیزاینکراو بۆ هەمو ئامێرێک

وێبسایتەکە وا دیزاینکراوە کە تۆ بتوانی لەڕێگەی هەر ئامێرێکەوە بتوانی بە ئاسانی و بەهەما شێوە و هەمان پرۆسە، هەمان ئەزمونی گەڕانت هەبێ.

زانیاری ورد دەربارەی دۆکیومێنتەکە

هەر دۆکیومێنتێک لاپەڕەی زانیاری تایبەت بەخۆی هەیە. ئەو زانیاریانە ناونیشانی دۆکیومێنت و لایەنی دەرکردە و زمان و ساڵ و کورتەیەک دەربارەی دۆکیومێنتەکە لەخۆدەگرن.

فیلتەر و پۆلینی هەمەجۆر

فلتەرەکانی بە ئاسانی ڕێگەت پێدەدات بەدوای دۆکیومێنتی دیاریکراو بگەڕێی. دەتوانی لەڕێگەی دیاریکردنی بوار، یا لایەنی دەرکردە، یا زمان، یا جۆری دۆکیومێنت ئەو دۆکیومێنتەی دەتەوێ .بدۆزیەوە

یەکێک لە کێشەکانی بەردەم لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی هەرێمی کوردستان، دەست-نەگەیشتنە بە دۆکیومێنتی گشتی و فەرمی کە دەربارەی ڕێسا و سیاسەتی پەروەردە، وە لەلایەن حکومەت و دەزگای فەرمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراون. لەڕێگەی ئەم ئەرشیفەوە، ئەو کێشەیە بۆ لێکۆڵەرانی پەروەردە و کۆمەڵناسانی پەروەردە چارە دەبێت.

بەهۆی بژاردە و فلتەرەکانی گەڕان لەو ئەرشیفە ئۆنلاینە، دۆزینەوەی ئەو زانیاریانەی کە پێویستت پێیانە شتێکی ئاسانە. تەنها وشە سەرەکییەکان داخڵ بکە، یان بەپێی بابەت، جۆری بەڵگەنامە، لایەنی دەرکردە یان زمان فلتەرەکان جێگیرکە و وێبسایتەکە بە خێرایی ئەنجامەکانت دەخاتە بەردەست. ئیتر ماڵئاوایی لە چەندین کاتژمێر گەڕانی ماندوکەر بکە و با ئەو پلاتفۆرمە پرۆسەی توێژینەوەکەت بۆ ئاسان بکات.

ئەو وێبسایتە وا دیزاینکراوە کە بتوانێ لەگەڵ زۆربەی هەرەزۆری ئامێرەکان خۆی بگونجێنێ.

ڕووکار و ئامرازەکانی گەڕان لە وێبسایتەکە، هەروەها ناونیشانی زانیاریەکانی دۆکیومێنتەکان بە هوردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی ئامادەکراوەن.

سەردانی ماڵپەڕی kurdistanpl.com بکەن و هێزی ئەو پلاتفۆرمە بدۆزەوە. ببینە چۆن پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و شیکاریەکانت لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی دۆکیومێنتی بۆ ئاسان دەکات. بەشداربە لەگەڵ KurdistanPL لە کاریگەری-خستنەسەر داڕشتنی دیمەنێکی تری بۆ ڕێسای پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

پەیوەندیکردن

بۆ پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەری ئەو ئەرشیفە تکایە کلیک لەو لینکە بکە و فۆرمی پەیوەندیکردن پڕ بکەوە.

ckbKurdish