ئەرشیفی بەڵگەنامە پەروەردەییاکانی کوردستان چییە؟
کۆگایەکی ئۆنلاینە بۆ بەڵگەنامەکانی ڕێسای گشتی کە لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێراق و بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بەرهەم هێنراون. بەڵگەخانەیەکە بۆ ئەرشیفکردنی دۆکیومێنتی ڕێسای پەروەردە بە میتاداتای پەیوەندیدار بۆ دۆزینەوەیان بە ئاسانی.
ئەم ئەشیفە چەندەها بەڵگەنامەی ڕێسای پەروەردە لەخۆدەگرێت و ڕۆژانە بۆیان زیاد دەکرێت. لە ئێستادا ئەرشیفەکە تەنها بەڵگەنامەی ڕێسای بواری پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەخۆدەگرێت. لەداهاتودا بەڵگەنامەی ڕێسای بوارەکانی تریش دەخرێتە ناوی.
مەبەست لە دروستکردنی ئەو ئەرشیفە چیە؟
ئەو ئەرشیفە لە خەمی دۆخی لێکۆڵینەوەی دۆکیۆمێنتاری لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و لە جیهان بەگشتی، لەدایک بووە. لێکۆڵینەوەی دکۆمێنتاری و جۆرەکانی تری لێکۆڵینەوە پێویستیان بە دەستڕاگەیشتن بە دۆکیومێنتی گشتی هەیە. دەستگەشتن بە دۆکیومێنتی گشتی بە ئاسانی مەرجێکی بناغەیی پرۆسەی لێکۆڵینەوەیە لە ڕێسا و سیاسەتی کۆمەڵ.
کێ ئەو ئەرشیفەی داناوە؟
.ئەو ئەرشیفە لەلایەن پەشێو م. نوری ـەوە دامەزرێنراوە و بنیات و دیزاین کراوە
پەشێو م. نوری لێکۆڵەری پەروەردەیە و لەو بوارانەی خوارەوە لێکۆڵینەوە دەکات:
١. ڕێسا و ڕیفۆرمی پەروەردە
٢. مەنهەج و فێرکردن
٣. پەیوەندیەکانی نێوان ڕێسای پەروەردە و مامۆستایەتیکردن
٤. ژیان و دونیای مامۆستا
٥. پەروەردەی بەراورد و پەروەردەی نێودەوڵەتی
پەشێو لەساڵی ٢٠١٥ ماستەری لە مەنهەج و فێرکردن لە زانکۆی سینسیناتی لە وڵاتی ئەمریکا تەواو و کرد. پێش خوێندنی دکتۆرا، پەشێو وەک مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی تیشک لە هەولێر کاری کردوە. لەوێ وەک سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی کاری کردووە و کۆڕسی دەربارەی بنەماکانی پەروەردە و تیۆریاکانی مەنهەج گوتۆتەوە.
لەکاتی لێکۆڵینەوە لە ڕێسای پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەی خوێندنی دکتۆراکەی، پەشێو م. نوری تووشی ئاستەنگ و ئاڵۆزیی بوو لە دۆزینەوەی بەڵگەنامەکانی ڕێسای پەروەردە لەسەر ئنتەرنێت. کەمی و پەرشوبڵاوی بەڵگەنامەکان ئەوەندەی تر ئاستەنگی بۆ پڕۆژەی توێژینەوەکەی زیاد کرد. لەگەڵ ئەوەی توانی بەڵگەنامەکان یەک لە دوای یەک بدۆزێتەوە، کۆکردنەوەکەی گەشەی کرد و بڕیاریدا کۆگایەکیان بۆ دروست بکات بۆ ئەوەی لێکۆڵەرانی دواتر بەکاری بهێنێنن.
سودەکانی ئەو ئەرشیفە چین؟
سودەکانی ئەو ئەرشیفە چین؟
ئایا ‘بانکی بەڵگە’ خاوەنی ئەو دۆکیومێنتانەیە کە بانکی کردون؟
نەخێر، بانکی بەڵگە شوێنێکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانە. بانکی بەڵگە تەنها ئەو دۆکیومێنتانە عەمبار دەکات کە بوین بە موڵکی گشی. واتە یا ئەوەتا رێی پێدراوە بەشێوەی فەرم بۆ عەمبارکردنی یاخود دۆکیومێنتەکە بوە بە موڵکی گشتی و لە انترنێت و شوێنی گشتی بەئاسان دەست دەکەون. جا بۆیە ‘بانگی بەڵگە’ بەهیچ شێوەیەک بانگەشەی خاوەنداریەتی ئەو دۆکیومێنتانە ناکات.